| باران له‌و دیو په‌نجه‌ره‌که‌وه
نوسه‌ر:بیژه‌ن کارگه‌ر موقه‌دده‌م
وه‌رگێڕ:ڕه‌ووف جیهانی
نووسه‌ره‌که،بارانه‌که‌ی له‌و دیو په‌نجه‌ره‌که‌وه به چاوه‌ڕوانی هێشته‌وه و به ئاماژه به پشیله‌که‌ی وت بڕوات له سه‌ر قه‌راغی په‌نجه‌ره‌که دانیشێ و سه‌یری ده‌ره‌وه بکات.له سه‌ره‌تادا ویستی پشیله‌که له ناو حه‌وشه‌که‌دا به‌ره‌ڵڵا بکات و به بارانه‌که بڵێ ببارێ.به‌ڵام هاته‌وه بیری ساڵانێک له‌وه‌و پێش،به ڕیشی سپی و تۆپزه‌وه،هێنده پشیله‌که‌ی خسته به‌ر باران،که پشیله‌که و بارانه‌که هه‌ڵای ئه‌و ڕۆژه‌یان له بیر نه‌چۆته‌وه.به پشیله‌که‌ی وت:«من ئه‌چمه به‌ر بارانه‌که،تۆ له‌مدیو په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرم که.ئه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ی تۆیش ئه‌تووانی له‌گه‌ڵ مندا بێیته به‌ر باران.به ژووره‌که ئه‌ڵێم له چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری من و تۆ بکات».
هیچیانی به دڵ نه‌بوو.بۆ ئه‌وه‌ی بارانه‌که بێتاقه‌ت نه‌بێ وتی: «تۆ نمه- نمه ببارێ». به پشیله‌که‌یشی وت :« تۆ خووت پێوه گرتووه،تۆ سه‌یر که! »
پشیله‌که ملی لار کرده‌وه و به چاوه خوماره‌کانی سه‌یری نووسه‌ره‌که‌ی کرد و له‌دڵیخۆیداوتی:«هه‌وایه‌کی پایزیی خۆشی تێکدا ئه‌م بارانه»
ژووره‌که،پتر له هه‌موو شتێ،پێویستی به هه‌وای تازه بوو و به ده‌ستێک،که په‌نجه‌ره‌که بکاته‌وه. پشیله‌که به هۆی بیستنی ده‌نگی نمه-نمه‌ی بارانه‌که‌وه وه‌نه‌وزی ئه‌دا.بارانه‌که به‌په‌رۆشییه‌وه به نووسه‌ره‌که‌ی وت:«تا که‌ی ئه‌بێ هه‌ر وا نمه-نمه ببارێم».ژووره‌که به بێده‌نگ هاته زمان:« له پشیله و بارانه‌که گه‌ڕێ! به مندا ڕابگه».
نووسه‌ره‌که که‌وته‌وه بیری ئه‌و رۆژانه‌ی،کۆڵانه‌که،بۆنی خۆڵ و کاگڵی لێئه‌هات.ژووره‌که،بۆ سه‌رنجڕاکێشان پژمی.دیواره‌کان له‌رینه‌وه.پشیله‌که،ترپه‌ی دلی زیادی کرد.بارانه‌که،بۆ ساتێکی که‌م هه‌ڵویسته‌یه‌کی کرد.نووسه‌ره‌که،به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌و خۆڵه‌ی به سه‌ر قه‌نه‌فه‌که‌وه بوو،خۆی به‌ردایه‌وه سه‌ری.بارانه‌که به لاتیر،به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌که داباری: "خۆ ناکرێ له خۆوه و هه‌وانته ببارێی ».
نووسه‌ره‌که،که چاوه‌ڕوانی نه‌ئه‌کرد بارانه‌که ته‌قه‌ته‌ق له په‌نجه‌ره‌که بدات،ڕووی کرده په‌نجه‌ره‌که و وتی: «ببارێ،مه‌بارێ،بحه‌سێوه،بڕۆ بۆ جه‌هه‌ننه‌م،له‌وێ ببارێ.»
پشیله‌که به خۆکێشانه‌وه و خۆبادان،له‌وه‌نه‌وز و سه‌ره خه‌وه‌که‌ی ڕاچه‌نی.ئه‌یویست له نووسه‌ره‌که بپرسێ ئه‌ی پاش ئه‌وه چی؟به‌ڵام تێگه‌یی که هێشتا شتێک ده‌ستپێنه‌کراوه که پاش و دوواتری هه‌بێ.چونکو میزی ئه‌هات چوو به‌ره‌و ده‌رگاکه و ده‌ستیکرد به‌چنگگرتن له ده‌رگاکه و میاومیاو کردن.ژووره‌که وتی:« ئه‌یه‌وێ بۆ میزکردن بڕواته ده‌ر».نووسه‌ره‌که سووچی ده‌رگاکه‌ی بۆ پشیله‌که کرده‌وه،به‌ڵام خۆیشی نه‌یزانی بۆچی پێوه‌دانی ده‌رگاکه‌دا په‌له‌ی کرد و سه‌ری کلکی پشیله‌که که‌وته به‌ر ده‌رگاکه‌پشیله‌که زیڕاندی.نووسه‌ره‌که ڕاچه‌نی.ژووره‌که،دیواره‌کان،په‌نجه‌ره‌که و بارانه‌که پێکه‌نین.
پشیله‌که کاتێ ئیشه‌که‌ی ته‌واو کرد هاته پشت ده‌رگاکه.هه‌م چنگی له ده‌رگاکه ئه‌دا و هه‌م ئه‌یمیاواند.نووسه‌ره‌که وتی: «ئه‌م پشیله چییه‌تی؟».
ژووره‌که وتی: «ئێ ئیشه‌که‌ی ته‌واو کردووه ئه‌یه‌وێ بێته ژووره‌وه!»
- بۆچی ناڕوات له هه‌وای ئازاد‌دا پیاسه بکات؟
- به ته‌نهایی پیاسه بکات؟
- ته‌نها؟ ئه‌ی بۆ جووتێک بۆ خۆی په‌یدا ناکات؟له‌م ده‌وروبه‌ره‌دا،له هه‌ر ماڵێکدا،دوو-سێ پشیله هه‌یه!
- مه‌گه‌ر نازانی قه‌ت که‌یفخۆش نییه؟
نووسه‌ره‌که،که تاقه‌تی له وتووێژی دوور و درێژ نه‌بوو وتی: «بۆچی ئه‌وه‌نده له سه‌ر ئه‌م شته ئه‌ڕۆی؟ به کورتی و به کوردی بڵێ چییه‌تی که قه‌ت که‌یفخۆش نییه؟»
-خاوه‌نی پێشووی خه‌ساندوویه‌تی!
-خه‌ساو؟
نووسه‌ره‌که،که قه‌ت خه‌ساو بوونی پشیله‌که‌ی به خه‌یاڵ و بیردا نه‌هاتبوو له دڵی خۆیدا وتی: «پشیله‌یه‌کی خه‌ساو،ژوورێکی بێتاقه‌ت،بارانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌که و،من به‌م وه‌زعه‌وه که هه‌مه چۆن ئه‌توانم ئه‌مانه ڕێک بخه‌مه‌وه؟ »
ژووره‌که وتی:«له منه‌وه ده‌ستپێبکه،له‌وانیتر ئاسانتره.به باران بڵێ بڕوات،به هه‌تاو بڵێ با بێت.په‌نجه‌ره‌که‌یش بکه‌ره‌وه.ئینجا ورده-ورده به ڕه‌نگێکی کراوه‌و جوان،ده‌ستێک به سه‌روچاوی مندا بێنه.»
نووسه‌ره‌که ئه‌مجاره به ده‌نگی به‌رز وتی:«ڕه‌نگێکی کراوه و شاد،دیکۆراسیۆنێکی ساده و مرۆڤێک که جار-جار ده‌ستێک به سه‌ر و چاوی تۆدا بێنێ! من تا ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ وه‌زعی ئه‌م پشیله و بارانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌که و خۆم نه‌دۆزمه‌وه،ناتووانم هیچیتر بکه‌م».
پشیله‌که له دڵی خۆیدا وتی: «ئای که چه‌نه‌بازن ئه‌مانه!»
ژووره‌که به‌خیلیی به پشیله و بارانه‌که برد.چوارچێوه‌ی وێنه تۆزلێنیشتووه‌کان و چرا لاروله‌وێره‌کانی سه‌ر دیواره‌کان وتیان:«له‌و کاته‌وه که هاتووه ئاوڕێکیشی لێنه‌داوینه‌ته‌وه». ژووره‌که وتی:« کاتێ باسی ڕه‌نگم ئه‌کرد ئێوه‌یشم له بیر بوو.»
نووسه‌ره‌که،ناو قه‌نه‌فه‌که‌دا شوێنگۆڕکێی کرد و له به‌ر خۆیه‌وه وتی:«خه‌ریکم کاتی خۆم به فیڕۆ ئه‌ده‌م.ئه‌م پشیله،ئه‌م بارانه،ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه و ئه‌م ژووره، ئه‌وه ناهێنن که من کارێکیان بۆ بکه‌م.»له جێگاکه‌ی خۆی هه‌ستایه‌وه،ڕۆیشته ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌که و په‌رده‌که‌ی لادا،به په‌نجه‌ره و بارانه‌که‌ی وت:«من ئه‌ڕۆم.ئێوه‌یش بیریک له وه‌زعی خۆتان بکه‌نه‌وه.»
ده‌رگاکه،خۆی بۆ نووسه‌ره‌که کرده‌وه و وتی: «چه‌تر و پاڵتۆت له بیر نه‌چی!»
ئه‌و بارانه‌ی له حه‌وشه‌که‌دا ئه‌باری،بارانیکی وا نه‌بوو له بارین بێتاقه‌ت ببێ. ئه‌باری و شتی ئه‌خووساند وبۆنی شێی له هه‌وادا بڵاو ئه‌کرده‌وه.
پشیله‌که که له پشت په‌نجه‌ره‌که‌وه ئه‌یڕوانی وتی:«ئه‌رێ بۆچی چه‌تر و پاڵتۆی نه‌برد؟»
په‌نجه‌ره‌که وتی:«له‌وانه‌یه وه‌کوو جاری پێشوو که ڕۆیشت و چه‌ند ڕۆژێ ده‌رنه‌که‌وت، دیسانه‌وه بگه‌ڕیته‌وه.»
ژووره‌که کۆکی.
نووسه‌ری له به‌ر باراندا خووساو،هه‌ر ئه‌و کاته‌ی خه‌ریکبوو ده‌رگا‌ی حه‌وشه‌که‌ی توند پێوه ئه‌دا،وتی :« من ئیتر ناگه‌ڕێمه‌وه ئه‌م شوێنه نه‌فره‌تلێکراوه.»
پشیله‌که له دووتوێی په‌رده‌که هاته ده‌ر،له قه‌راغی په‌نجه‌ره‌که‌وه خۆی هه‌ڵدایه خوار و سه‌یری ژووره‌که‌ی کرد
ژووره‌که وتی:«ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره هه‌ر به ڕاست نه‌گه‌ڕێته‌وه چی؟».پشیله‌که به‌ره‌و ده‌رگاکه وه‌ڕێکه‌وت و وتی:«ئه‌وا من ئه‌ڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌رێکی دیکه په‌یدا بکه‌م ».بارانه‌که وتی: «منیش له‌گه‌ڵت دێم».
ژووره‌که وتی ئه‌ی من ــــ که ناتووانم له‌م شوێنه‌ی خۆم بجووڵێم ــــ چی بکه‌م؟»
سه‌رچاوه :
هشتاد سال داستان کوتاه ایرانی،انتخاب و بررسی:حسن میرعابدینی جلد دوم،چاپ دوم 1385،انتشارات کتاب خورشید. |